PM:06:22:03/01/2026
760 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە و لە دانیشتنەکەدا پەرلەمان دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدات و هەنگاوی کردەیی بۆ رێکخستنی لێژنە پەرلەمانییەکان دەنێت.
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەگوێرەی کارنامە فەرمییەکەی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، کە چوارچێوەی یاسایی و رێکاریی کارەکانی ناو پەرلەمان دیاریدەکات.
لە تەوەری
دووەمدا، لێژنەیەک پێکدەهێنرێت بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی لێژنە
هەمیشەییەکانی پەرلەمان، ئەمەش بە پشتبەستن بەو یاسا و رێسایانەی لە پەیڕەوی
ناوخۆدا جێگیر کراون.
لە
کۆتایی دانیشتنەکەشدا، کات بۆ گفتوگۆ گشتییەکان تەرخان کراوە تا پەرلەمانتاران
سەرنجەکانیان لەسەر پرسە جیاوازەکان بخەنەڕوو.
ئەم دانیشتنە
لە چوارچێوەی خولی شەشەمی هەڵبژاردن و لە یەکەم ساڵی یاساداناندا بەڕێوە دەچێت،
دوای دەستبەکاربوونی هەر خولێکی نوێی پەرلەمان، پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ و
دابەشکردنی پەرلەمانتاران بەسەر لێژنە پسپۆرەکاندا (وەک لێژنەی دارایی، یاسایی و
ئەمنی) بە گرنگترین هەنگاو دادەنرێت، چونکە بەبێ پێکهێنانی ئەم لێژنانە، پەرلەمان
ناتوانێت ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی کە یاسادانان و چاودێریکردنی کارەکانی حکومەتە،
بە شێوەیەکی کاریگەر ئەنجام بدات.