سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە

AM:08:25:02/01/2022

18412 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکاتەوە و دەڵێت، گۆڕانکاری لە بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ موەلیدە ئەهلییەکان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان وەک پێش پشووەکانی سەری ساڵی لێدێتەوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەیانیان لە کاتژمێر ٦:٣٠ی بەیانی تا ٨ ی بەیانی کاردەکەن، نیوەڕوانیش لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ تا ١ی شەو کارەبا دەدەن ئەگەر کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە."

ساڵانە، لەکاتی وەرزەکانی سەرما و گەرمادا، بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەرەو کەمبوونەوەیەکی بەرچاو دەڕوات و بەتێپەڕبوونی چەندین کابینەی حکومەتی هەرێم و پاش چەندین بەڵێن بۆ چاککردنی، هێشتا پرۆسەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییانی هەرێم لە ئاست داواکارییەکانیاندا نییە.













گەلەری