سەردێڕ:

رووسیا: ئۆکرانیاهۆتێلێکی هەرێمی خێرسۆنیکردووەتە ئامانج

PM:03:09:02/01/2026

964 جار خوێندراوەتەوە

رووسیا دەڵێت، ئۆکرانیا هۆتێلێکی وڵاتەکەی لە هەرێمی خێرسۆن کردووەتە ئامانج و چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، وتەبێژێکی سەربازی ئۆکرانیا وتی، هێزەکانی وڵاتەکەی تەنیا ئامانجە سەربازییەکان دەپێکن و پابەندی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکانن.

دوای ئەوەی رووسیا بڵاویکردەوە، کە ئۆکرانیا هۆتێلێکی لە هەرێمی خێرسۆن کردووەتە ئامانج و چەندین کوژراو و برینداری لیکەوتووەتەوە، وتەبێژێکی سەربازیی ئۆکرانیاش وتی، هێزەکانی بەرگری ئۆکرانیا تەنیا ئەو پێگانە دەپێکن کە سەر بە سوپای رووسیان، یان دامەزراوەکانی وزە و سووتەمەنین کە بۆ جەنگ بەکاردێن.













گەلەری