PM:02:22:04/02/2026
680 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی بڕیاری داخستنی نوسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک لەلایەن پارتییەوە بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، "ئیدانەی داخستنی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر دەکەین و ئەوەی دەکرێت دژی هەموو یاسا بەرکارەکانە".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، ئیدانەی داخستنی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر دەکەین.
ئاماژەی
بەوەشکرد، دەسەڵات ناتوانێت مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ میدیاکاران و رۆژنامەنووسان
بکات و لە کارەکانیان دەترسێت.
بەرێوەبەری
سەنتەری میترۆ داواشیکرد، لایەنە فەرمییەکان بەزوویی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بکەنەوە و
نووسینگەکان رادەستی خۆیان بکرێتەوە.