PM:02:55:04/02/2026
800 جار خوێندراوەتەوە
نووسینگەی کەناڵەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک لەلایەن هێزێکی پارتییەوە داخرا و رێبین هەردی، رۆژنامەنووس و نوسەری سیاسی دەڵێت، پێناچێت هیچ سوودی هەبێت، نە یەکریزی نە خەمی کوردستان، نە کەمێک بەرپرسیاری بەرامبەر بە گەلەکەت، هیچ شتێک نیە بیرکردنەوە و تێگەیشتنیان بۆ دنیا بگۆڕێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، لەبارەی داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک لەلایەن هێزێکی پارتیەوە، رێبین هەردی، رۆژنامەنووس و نوسەری سیاسی رایگەیاند، پێناچێت هیچ سوودی هەبێت، نە یەکریزی نە خەمی کوردستان، نە کەمێک بەرپرسیاری بەرامبەر بە گەلەکەت، لەگەڵ منیت ئازاد و سەربەرزیت، لەگەڵم نیت نە ئازادی، نە پارێزراویت، نە تەنانەت هاوڵاتیشیت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کۆمیدیا و تراژیدیا ئەوەیە هێزەکەی چووەتە سەر نوسینگەی ئین ئاڕ تی
حکومی دادگای پێ بووە، واتە دادگا حوکمی داخستنی کەناڵێکی داوە و نێردراوە بۆ
جێبەجێکردن، کەچی وەزارەتی رۆشنبیری دەڵیت ئاگامان لێ نیە".