سەردێڕ:

مانگی رابردوو زیاتر لە ٤١ هەزار کەس لە زیندانەکانی عێراق ئازادکراون

PM:07:21:03/02/2026

580 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا، زیاتر لە ٤١ هەزار کەس لە زیندانەکان ئازادکراون.


ئەمرۆ سێشەممە، ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (٢٧)ـی ساڵی ٢٠١٦، لە مانگی رابردوو ٤١ هەزار و ٣٦٤ کەس لە زیندان و ناوەدنەکانی دەستبەسەرکردن ئازادکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن و فەرمانی دەستگیرکردن یان بانگهێشتکردنیان بۆ دەرچووە، وە ئەوانەی بە کەفالەت و ئەوانەی بە غیابی سزا دراون، ١٦٦ هەزار و ٢٨٣ کەس بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی کە وەرگیراوەتەوە ٨٧ ملیار و ٤١٦ ملیۆن و ٥٧٢ هەزار و ٧٥ دینار بووە، هاوکات کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی بە دۆلار وەرگیراوەتەوە ٣٤ ملیۆن و ٣٨٧ هەزار و ٥٨ دۆلار و ٤٤ سەنت بووە.













گەلەری