چاوگێک رایگەیاند، سکرتیری تایبەتی لاهور جەنگی، ئەحمەد فاتیح لەگەڵ هەشت کەسی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازادکران.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، هەشت كەس لەدەستگیركراوانی رووداوەكەی لالەزار لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ئازاد كراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی ئازاد کراون، کەسانی نزیکی لاهور جەنگی و سەرۆکی
هاوپەیمانیی گەلن، یەکێکیان سکرتێر و ئەوانەی دیکەش پاسەوانی تایبەتی بوون.
ئەو چاوگە باسی لەوەشکرد، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، هەریەک لە لاهور جەنگی
و پۆڵاد جەنگیی برای، جارێکی دیکە لە دادگای سلێمانی ئامادە بن.
ئازادکردنی ئەم
هەشت كەسە لەکاتێکدایە کە پێشتریش چەندین کەسی دیکە لەدەستگیرکراوانی لالەزار
ئازادكرابوون.