PM:08:31:11/01/2026
384 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سنووری خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، رووداوەکە لە گوندی دێکۆن لە سنووری خورماڵ رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویداوە و بە وتەی پۆلیسی هەڵەبجە گەنجێکی ٢٠ ساڵان گیانی لەدەستداوە.
سەبارەت بە رووداوەکە پۆلیس هەڵەبجەش رایگەیاند، بەداخەوە لەکاتژمێر ۷:۱۰ خولەک ئەمشەو لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە جۆری وەرگەڕان کەئۆتۆمبیلێکی جۆری
توێتا کراون (شاهینه) لە گوندی دێکۆن روویداوە کە بەهۆیەوە سەرنشینێک بەناوی (محمد شۆڕش علی) تەمەن ۲۰ ساڵ گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەبڕیاری دادوەر شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە کە تەمەنی ۱۹ ساڵە بەمادەی ۲٤ هاتووچۆ راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ بۆ رێکخراوە.