AM:09:26:11/01/2026
512 جار خوێندراوەتەوە
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، مالیکی تاکە کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، عەباس بەیاتی، سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی وتی، كۆبوونەوەیەكی سێ کەسی ئەنجامدراوە لەنێوان نوری مالكی، محەمەد شیاع سودانی و لایەنێكی سێیەم کە نەناسراوە.
وتیشی،
لە كۆبوونەوەكەدا محەمەد شیاع سودانی لە ركابەریكردن بۆ وەرگرتنی پۆستی
سەرۆكوەزیرانی عێراق کشاوەتەوە و نوری مالیكی تاکە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە
بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کۆبونەوەکە کەشێکی ئەرێنی و گفتوگۆی بەرپرسیارانەی بەخۆوە بینیوە، كە
بووەتە هۆی ئەنجامی گرنگ و ئاماژەی پێشكەوتوو، بەجۆرێك هاوتەریب بێت لەگەڵ
پێداویستییەکانی سەقامگیری سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.