سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەکانەوە کۆدەبێتەوە

PM:01:39:10/01/2026

720 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە تاوتوێکردنی پرسی داهاتە نانەوتییەکان و دانیشتنی پەرلەمانی لەسەر رێكخراوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی ٢٠٩ ئەندام پەرلەمان، کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبوسی ئەنجامدەدات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی داهاتە نانەوتییەکان دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتیی باج، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە دەبن.

عەلی کینانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، کردنەوەی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان لەم کاتەدا پێویستییەکی نیشتیمانییە و گرنگیدان بەم سێکتەرە رۆڵی سەرەکی دەبێت لەوەی عیراق رزگاری ببێت لە ئابورییەک کە تەنها پشت بە نەوت دەبەستێت.















گەلەری