سەردێڕ:

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ دابەشدەکرێت

PM:12:15:10/01/2026

640 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە رۆژی سێشەممە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ دابەش بکرێت و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش بری هاوکارییەکە ٧٦ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، رۆژی سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بری هاوکارییەکە ٧٦ هەزار دینار دەبێت، ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرەتادا هاوکاری هاوپەیمانان نزیکەی ٤٥٠ هەزار دینار بوو، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەبیانووی ئەوەی ژمارەی پێشمەرگە لە لیواکان زیادی کردووە، هاوکاری هاوپەیمانانەی کەمکردووەتەوە.













گەلەری