سەردێڕ:

زانیاریی تەواو سەبارەت بە دۆسیەی لاهور جەنگی

AM:11:59:12/01/2026

1432 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکەم دادگای کردنی لاهور جەنگی دوای شەش مانگ بەڕێوەچوو، بورهان رەشید بە ئێن ئاڕ تی وت، دۆسیەی لاهور جەنگی رەوانەی دادگای تەمیز کراوە بۆ پێداچوونەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بورهان رەشید، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور جەنگی بە ئێن ئاڕ تی وت، دادگا بڕیاریدا دۆسیەکە بۆ وردبینی بگوازرێتەوە بۆ دادگای تەمیزی هەولێر.

وتیشی، ئەمڕۆ لاهور جەنگی و ١١ دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار هێندرانە بەردەم دادگای سلێمانی، دادگاییکردنەکە بەپێی ماددەی ٥٦ بوو, لەسەر داوای ئەوان و دادگای پێداچوونەوە، دادگا بڕیاریدا دۆسیەکە بۆ وردبینی بگوازرێتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەولێر و دوای وردبینی، دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیار لەبارەی دۆسیەکەی لاهور جەنگی دەدات و دانیشتنەکەی ئەمڕۆی بە گشتی بە باشی بەڕێوەچوو.

دوای رووداوەکانی لالەزار لە شەوی ٢١ـی مانگی ٨ـی ساڵی رابردوو و دەستگیرکردنی لاهور جەنگی، ئەمڕۆ دوای شەش مانگ دادگایی کرا و دۆسیەکەی گواستیرایەوە بۆ دادگای تەمیز بەڵام تا ئەوکاتەی دادگای تەمیزی هەولێر وەڵامیان دەداتەوە لە سلێمانی دەمێننەوە.

لاهور جەنگی بەپێێ دوو ماددە دادگای دەکرێت:

-ماددەی ٥٦ کە تایبەتە بە ئیتیفاقی و جینایی، ئەمڕۆ بەو ماددەیە دادگایی کراوە.

-ماددەی ٤٠٦ کە تایبەتە بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست. 

 













گەلەری