سەردێڕ:

روانگەی سوری دواین ئاماری قوربانیانی حەلەبی بڵاوکردەوە

PM:02:34:09/01/2026

768 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵیت، ژمارەی قوربانیان و بریندارانی مەدەنی و سەربازی هێرشەکانی حەلەب گەیشتووەتە ١٣٧ کەس.


ئەمڕۆ هەینی ٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا وتی، لە هێرشەکاندا ٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٢٥ کەسیان هاوڵاتی مەدەنین و لەنێویاندا ٧ ژن و ٥ منداڵ هەن.

وتیشی، ١٨ کەسی هێزەکانی سوریا کوژراون ١٧ کەسیان لە وەزارەتی بەرگری و یەک کەسیان لە هێزەکانی ئاسایشە.

هێرشەکان زیانی گەورەیان بە ژێرخانی ناوچەکە گەیاندووە و نەخۆشخانەی خالید فەجر کە تەنیا ناوەندی فریاگوزاریی ناوچەکە بوو، بۆ جاری چوارەم کرایە ئامانج و بەهۆی بڕانی کارەبا و زیانی زۆرەوە بە تەواوی لەکار کەوتووە.













گەلەری