PM:01:55:07/01/2026
1240 جار خوێندراوەتەوە
كەشناسی عێراق رایگەیاند، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش پێشبینی بەفربارین دەکرێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.
بەشی پێشبینی دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە، لە رۆژی پێنجشەممە و هەینییەوە بارانبارین لە ناوچە جیاجیاكان بەبڕی جیاواز دەستپێدەكات و بەفر لە ناوچە بەرز و شاخاوییەكان دەبارێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن و خێرای با چالاك دەبێتەوە.
هاوکات کەشناسی
هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە
شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک
بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بەپلەی سیلیزی
هەولێر: ١٧
پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٣
پلەی سیلیزی
سۆران: ٩ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٥
پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٥
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٧
پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٦ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ١٦ پلەی
سیلیزی
کەرکوک: ١٨
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٣
پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٠
پلەی سیلیزی