سەردێڕ:

١٤٧ کۆچبەری کورد لە لیبیا دەستبەسەرکراون؛ کەسوکارەکانیان داوای بەهاناوەچوون دەکەن

PM:05:46:06/01/2026

828 جار خوێندراوەتەوە

نزیکەی ١٤٧ کۆچبەری کورد لە لیبیا دەستبەسەرکراون و کەسوکارەکەیان دەڵێن، منداڵەکانیان بەهۆی بێ کارییەوە رێگەی کۆچکردنیان بۆ ئەوروپا گرتووەتەبەر، داواش لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەن بە هانای کوڕەکانیانەوە بچێت و منداڵەکانیان بۆ بگەڕێننەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەشێک لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە وڵاتی لیبیا دەستبەسەرکراون لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتیان، منداڵەکانمان بەهۆی بێ کارییەوە رێگەی کۆچکردنیان بۆ ئەوروپا گرتووەتەبەر.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، داوا لە حکومەت دەکەن بە هانای کوڕەکانیانەوە بچێت و منداڵەکانیان بۆ بگەڕێننەوە.

 

ئەوەش دوای ئەوەی بەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ٩٢ گەنجی هەرێمی كوردستان لە باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا دەستبەسەرن و لەئێستادا رێكارە یاساییەكانیان تەواو كراوە، بەڵام بەهۆی هاتنی سەری ساڵی نوێوەگەشتەكەیان دواكەوتووە و ئومێدەوارن لەچەند رۆژی داهاتوودا لەڕیی باڵیۆزخانەوە بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.













گەلەری