PM:04:11:06/01/2026
856 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە.
ئێن ئاڕ تی زانیویەتی، تەوەری کۆبوونەوەکەی ئەو دوو شاندەی پارتی و یەکێتی بۆگفتوگۆکردنە لەبارەی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق و تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.
هەروەها لە
کۆبوونەوەکەداهەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی بەغدا و
پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایان لە حکومەتی فیدراڵ تاوتوێدەکرێت.
هاوکات، پارتی لە بەرامبەر یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک
کۆماردا داوای خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی
کردووە.