ئەنجوومەنی وزاری ئابووری عێراق بە سەرۆكایەتی سودانی كۆبووەوە و رایگەیاند، نابێت ئەو بڕیارانەی بۆ زیادكردنی داهات و كەم كردنەوەی خەرجییەكان دەردەكرێن كاریگەری لەسەر توانای كڕین و ئاستی ژیانی هاوڵاتیان هەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد بۆ ئابووری، بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێک و راوێژکاری پەیوەندیدار کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر رێگاکانی زۆرترین داهاتی دارایی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، باس لە ئەگەری دەرکردنی بڕیار و راسپاردەی پێویست لەو بارەیەوە کرا،
لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی توانای کڕین
و ئاستی ژیانیان، بەتایبەتی بۆ گروپە هەرە لاوازەکان.
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا
باس لە بەردەوامیی گفتوگۆکان کرا لەسەر رێوشوێنەکانی چاکسازی باج و پێداچوونەوە بە
بڕیارنامەی ٨٢٢ـی ساڵی ٢٠٢٥، جگە لەوەش باس لە هەنگاوەکانی پشتیوانی و پەرەپێدانی
کارەکانی کۆمپانیا تێکەڵاو و گشتی و پشکدارەکان کرا بۆ بەهێزکردنی ئابووری نیشتیمانی.
ئەنجومەن پێداچوونەوەی
بە لێدوانە وردەکانی سندوقی پاڵپشتی هەناردەکردن کرد، هەروەها توێژینەوەیەک لەسەر
زیادکردنی پشتیوانی لەڕێگەی قەرزکردنەوە، بەمەبەستی بڕیاردان سەبارەت بە بنەمای قەرزدان
لە سندوقەکە بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی
نەوت.