سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: فەوتانی دوو مووچەکە بێ پلانی حکومەتی ماوەبەسەرچووە

PM:08:24:04/01/2026

524 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو دوو مووچەی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی فەوتاند و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، فەوتانی دوو مووچەی ساڵی رابردووی مووچەخۆران بەهۆی بێبەرنامەیی و بێ پلانی حکومەتی ماوەبەسەرچووەوەیە.


حکومەتی ماوەبەسەرچوو هاوشێوەی ساڵانی رابردوو دوو موچەی کۆتایی ٢٠٢٥ ـیشی فەوتاند و هیچ هەوڵێکیش نادات بۆ دابینکردنی یان بۆ دابەشکردنی دوو مووچەکە لە کاتێکدا کە مافی مووچەخۆرانە و زیاتر لە سێ تریلیۆن دیناری داهاتی ناوخۆشی لەبەردەستدایە بەڵام ئامادەنییە یەک دیناری لیبدات بە مووچە.

لەوبارەیەشەوە عەدنان حسێن، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وتی، فەوتانی دوو مووچەی مووچەخۆران بەهۆی بێ پلانی حکومەتی ماوەبەسەرچووەوەیە و دەبوو بەرپرسانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغداوە شەڕ بۆ دابینکردنی ئەو دوو مووچەیە بکەن.













گەلەری