سەردێڕ:

لەبارەی پشووی سبەینێی قوتابخانەکانەوە بڕیاردرا

PM:03:51:03/01/2026

792 جار خوێندراوەتەوە

بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر، پەروەردەی سۆران، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی مامۆستا، فەرمانبەر و قوتابیان، پشووی بۆ گشت قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران راگەیاند.


ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سۆران لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، "بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنوورەکەمان بڕیارماندا بە پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکانی(حکومی و ناحکومی) و پەیمانگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بۆ سبەی یەکشەممە".

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەم مەبەستە، دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە کارگێڕیی قوتابخانەکانی سۆران و خەلیفان و ناحییەی سرێشمە، بۆ بڕیاردانی پشوو، یان بەردەوامیی دەوامی فەرمی، بە گوێرەی دۆخی کەشوهەوای ناوچەکە و ئەم پشووە تەنیا بۆ رۆژی یەکشەممە، ٤ـی کانوونی دووەم ٢٠٢٦، دەبێت و سەبارەت بە رۆژانی دواتر، بڕیاری نوێ لە کاتی خۆیدا رادەگەیەنرێت.


 













گەلەری