PM:09:27:11/01/2026
260 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق رایگەیاند، هیچ ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نافه‌رمی له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووردا نییه و ده‌شڵێت، تایبه‌ت به ده‌روازه سنووریه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم نه‌گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنی فه‌رمی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، عومه‌ر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق له میانی ئاماده‌بوونی له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق وتوویەتی، "به‌كارهێنانی حوكمڕانی ئه‌لیكترۆنی، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی زۆر كه‌مكردووه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی رابردوودا زۆربه‌ی ده‌روازه‌كانی گرتووەته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
كاركردن له ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان له به‌غدا ٢٤ كاتژمێر به‌رده‌وامه،
له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵی سیستمی ئه‌لیكترۆنی
جێبه‌جێده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه،
تاوەکو ئێستا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنی
فه‌رمی بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئەوەشی ره‌تكرده‌وه،
هیچ ده‌روازه‌یه‌كی نافه‌رمی له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووردا هه‌بێت.
به‌پێی
زانیاریه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانی عێراق، شه‌ش ده‌روازه‌ی فه‌رمی له
هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه دانیان پێدانراوه، به‌ڵام زیاتر له ٢٠ ده‌روازه‌ی
نافه‌رمی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و سوریا بونیان هه‌یه.