راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا وا دەکات نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بێتەوە و بازاڕی وزە بکەوێتە مەترسی".
ئەمڕۆ شەممە ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرباری ئەوەی بەرهەمهێنانی ئێستای سنوردارە دەگاتە (٧٠٠ بۆ ٨٠٠ هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە، ڤەنزوێلا چیتر یاریزانێكی پەراوێزی بازاڕی وزە نییە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، زۆرینەی بەرهەمی ڤەنزوێلا نەوتی قورسە كە زۆرێك لە پاڵاوگەكانی جیهان
پشتی پێدەبەستن، ئەمە وادەكات هەر جۆرە دواكەوتنێك لە هەناردەكردن، هۆكارێكی
راستەوخۆ بێت بۆ دروستبوونی كێشە لە جیهاندا.
دەشڵێت، رەنگە
كاریگەری چەندایەتی ڤەنزوێلا سنوردار بێت بەراورد بە بەرهەمهێنانی جیهانی كە
دەگاتە ١٠٢ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، بەڵام ڤەنزوێلا خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی
پشتڕاستكراوەیە لە جیهاندا، گرنگییەكی رەمزی باڵای هەیە لە هاوسەنگی بازاڕی وزە.
باسی
لەوەشکردووە، هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریكا - ڤەنزوێلا مەترسییە جیۆپۆلەتیكییەكانی
بەرزبوونەوەی دەستبەجێی نرخەكان لە كورتخایەندا زیاتر دەكات، چونكە بازاڕ
رووداوەكە وەكو ئاماژەیەكی مەترسیداری بەكارهێنانی نەوت وەكو چەكی سیاسی و سەربازی
دەخوێنێتەوە، ئەمەش هەڕەشەیە بۆسەر هەناردەی نەوت لە ئەمریكای باشوور.
خنكانی
پاڵاوگەكان لە ئەنجامی راوەستانی دابینكردنی نەوتی قورس؛ لێكەوتی پێچەوانەی دەبێت
بە ئاڕاستەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو، بەتایبەتیش لەبەر رۆشنایی ئاڵۆزییەكان
لە پشتێنەی وزەی جیهانیدا، لەپێش هەمووشیانەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لاوازی و
پاشەكشێی ئەمباركردن.
یەكگرتنی ئەم
ئەم هۆكارانە رەنگە ببێتە هۆی كاریگەری ئاڵۆزی نرخەكان، نرخی نەوت بۆ سنووری ٧٠
دۆلار یان زیاتر بۆ هەر بەرمیلێك بەرزبكاتەوە، ئەگەر ئاڵۆزی سەربازی لە سێ ناوچە
سەرەكییەكەی وزە لەسەر ئاستی جیهان (ئۆراسیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریكای باشوور)
بەردەوام بێت كە ئەمەش بە مەترسی سیستماتیك لە بازاڕی نەوت دەناسرێت.