سەردێڕ:

کارەبای هەرێم: ٥٢٩ هاوبەشی کارەبا لە راپەرین بە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دەهێنن

AM:10:04:12/01/2026

648 جار خوێندراوەتەوە

کارەبای هەرێم دەڵێت، ٥٢٩ هاوبەشی کارەبا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دەهێنن و کارەبای حکومی بەکارناهێنن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای هەرێم وتی، ٥٢٩ هاوبەشی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین سیستەمی وزەی خۆریان داناوە، کە سەرجەمیان نزیکەی چوار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن.
لەو ژمارەیە ٤٦٥ـیان هاوبەشی ماڵانن، ٥٣ دانەیان بازرگانی، هەشت هاوبەشی کشتوکاڵی، دوو هاوبەشی پیشەسازی و پێنج هاوبەشیشیان میریـین.













گەلەری