PM:01:16:03/01/2026
1316 جار خوێندراوەتەوە
دوو سبەى وادەی پێشکەشکردنی کاندیدانی سەرۆک کۆماری عێراق کۆتایی دێت و تا ئێستاش چەند کەسێک لە یەکێتی و لایەنەکانی تر خۆیان کاندید کردووە.
بەپێی زانیارییەکان یەکێتی بەنیازی کاندیدکردنی نزار ئـامێدییە کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیە و پێشتر لە کابینەکەی سودانیدا وەزیری ژینگە بوو، هاوکات چەند کەسێکی تر لەوانە لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری ئێستا و ئاسۆ فەرەیدون و شوان داودی فۆرمی کاندیدیان وەرگرتووە.
هاوکات
یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، بەنیازن موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق کاندید
بکەن.
لەلایەکی
دیکەوە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە یەكێتی و پارتی کردووە كاندیدێك بۆ پۆستی
سەرۆك كۆمار دیاری بکەن کە رەزامەندی هەمووانی لەسەر بێت.