سەردێڕ:

رەوتی نیشتمانی خێڵەکان: بڕیاری کۆتایی کاندیدی سەرۆکوەزیران لە دەستی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە

PM:04:02:02/01/2026

1080 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی سیاسی بزوتنەوەی رەوتی نیشتمانی خێڵەكان دەڵێت، بڕیاری کۆتایی بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دەستی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە و وتیشی چوارچێوەکە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی دیاریكردووەو لە كاتی گونجاودا رایدەگەیەنێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، عەبدولڕەحمان جەزائیری، سەرۆکی دەستەی سیاسی بزوتنەوەی رەوتی نیشتمانی خێڵەكان وتی، هەر رێگایەک بەرەو سەرۆکایەتی حكومەت بەبێ رەزامەندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەرناگرێت.

وتیشی، چوارچێوەی هەماهەنگی بژاردەی خۆی سەبارەت بە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو یەكلاكردووەتەوە و کاندیدی جێگرەوە ئامادەیە و هەڵبژێردراوە، چاوەڕێی ساتەوەختی سیاسیی گونجاو دەكەن بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنێكى هەمەلایەنە لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکەدا رایبگەیەنێت.













گەلەری