سەردێڕ:

رێگای نێوان پێنجوێن - سلێمانی داخرا

PM:12:34:02/01/2026

992 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی زۆریی رێژەی بەفربارینەوە، رێگای نێوان پێنجوێن – سلێمانی داخرا.


ئەمڕۆ هەینی ٢ـی کانونی دووەمی٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا وتی، بەهۆی زۆری بەفربارینەوە لەئێستادا ئاستەنگی هاتووچۆ لەسەر رێگای پێنجوێن-سلێمانی درووستبووە و تاوەکو کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ، هەموو جۆرە هاتووچۆیرک لەو رێگایە راگیراوە.

هاتووچۆی پێنجوین داوا دەکات، لەم کاتەدا هیچ کەسێک لەو رێگایەدا هاتوچۆ نەکات، چونکە رێگەی پێنادرێت.













گەلەری