PM:12:20:02/01/2026
884 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ڤەنزوێلا دەڵێت، ئامادەن رێککەوتنی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ ئەمریکا واژۆبکەن
ئەمڕۆ هەینی ٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا وتی،ئەگەر ئەمریکا پێویستی بە نەوتی ئەوان هەبێت ئەوا دەتوانێت وەبەرەهێنانی تێدا بکات و ئامادەشن کە رێککەوتنی هەمەلایەنەی ئابووری و بازرگانی لەگەڵدا ئەنجامبدەن.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەکانی رابردوودا پەیوەندییەکانی
نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا بەرەو خراپی رۆشتووە و چاودێرانیش پێیان وایە، قسەکانی
سەرۆکی ڤەنزوێلا نەرمی نواندنە بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوانیان.