PM:04:02:11/01/2026
576 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیاری لێخۆشبوونی له سزای دواكه‌وتنی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنیی ئۆتۆمبێلی له‌سه‌ر شۆفێران ده‌ركرد و له‌مه‌ودوا هه‌ر شۆفێرێك ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌سه‌رچوبوێت، له پێبژاردن ده‌به‌خشرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ی بڕیارێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، لێخۆشبوو‌ن بۆ سزای دواكه‌وتنی ئه‌و گرێبه‌سته ئه‌لیكترۆنییانه ده‌رده‌چێت، كه له ماوه‌ی یاسایی ٦٠ رۆژدا مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارییه‌تییان بۆ نه‌كراوه.
ئه‌م بڕیاره هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه، كه به هه‌ر هۆكارێك بێت
نه‌یانتوانیوه له كاتی دیاریكراودا ئۆتۆمبێله‌كانیان تۆمار بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی
تاوه‌كو رۆژی یەکی شوباتی ٢٠٢٦، سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن.
رۆژی ١ـی حوزەیرانی ٢٠٢١، بڕیاری كاركردن به گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی خرایه‌بواری
جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، به‌وته‌ی به‌رپرسانی هاتووچۆ، ئه‌م
سیستمه هه‌نگاوێكە بۆ ئاسانكاری و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل له‌ماوه‌ی یه‌ك
مانگدا، هه‌ركه‌سێكیش دوابكه‌وێت له‌تۆماركردنی ئۆتۆمبێل یاخود گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی
ساڵیانه، رۆژانه ١٠ هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.