PM:07:08:01/01/2026
668 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سۆران ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان دەکەنەوە سەبارەت بە گرتنی یەکێک لە رێگا سەرەکییەکان بەهۆی تێکچوونی کەشوهەواوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەرێوبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران بڵاوکردەوە، لە ئێستادا رێگای سپیلک - شانەدەر بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دروستبوونی بەستەڵەک و شەختەبەندی، ئاستەنگی زۆری بۆ دروست بووە و هاتووچۆ تێیدا بەتەواوی پەکیکەوتووە.
لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمەکانی راماڵینی بەفر لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ
پاککردنەوەی رێگاکە، بەڵام تا ئەو کاتەی رێگاکە بەتەواوی پاک دەکرێتەوە و
مەترسییەکانی خلیسکان و شەختە نامێنێت، داوا لە شوفێران دەکەین بە هیچ شێوەیەک ئەم
رێگایە بەکار نەهێنن.
ئەم ئاگادارییە
لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و شوفێرانە، تاوەکو رێگری بکرێت لە
هەر رووداوێکی نەخوازراوی هاتوچۆ کە بەهۆی بەفر و شەختەکەوە بێتە ئاراوە.