سەردێڕ:

پێشمەرگەیەک لەکاتی راماڵینی بەفردا کەوتە ژێر شۆفڵ و گیانی لەدەستدا

PM:05:55:10/01/2026

1156 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە کاتی پاککردنەوەی رێگا لە بەفر، کەسێک کەوتە ژێر شۆفڵ و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.


بەپێی قسەی شایتحاڵەکان، ئەو پێشمەرگەیە لە فەوجی یەکی لیوای حەوتی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە، خەڵکی ناحیەی گەڵاڵەی باڵەکایتیە و دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنەیە لە ئیدارەی راپەڕین.

شارەوانی وەرتێش رایگەیاند، تەواوی تیمە پێویستەکان لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ چوونە شوێنی رووداوەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دانیشتووی چوارقوڕنەن تەرمەکەی بەڕێکرایەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئیدارەی راپەڕین.













گەلەری