سەردێڕ:

لەهەولێر کەسێک رێوی سەربڕیوە و گۆشتەکەی بە خەڵک فرۆشتووەتەوە

PM:05:51:31/12/2025

1092 جار خوێندراوەتەوە

لە هەولێر گۆشتفرۆشێک ئاژەڵی رێوی سەربڕیوە، بە هاوڵاتییانی فرۆشتووە، لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامییەت شوێنەکەی داخرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، قائیمقامییەتی ناوەندی هەولێر بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کارەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت و هەڵمەتی بەردەوامی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ، گۆشفرۆشێک بە نهێنی و بەدەر لە یاسا ئاژەڵی (رێوی کێوی) سەربڕیوە و گۆشتەکەی بە هاوڵاتییان فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێوی کێوی، موڵکی سروشتی کوردستانە سەربڕینی ئەو جۆرە ئاژەڵانە رێگەپێدراو نییە، بۆیە شوێنەکە داخراوە و رێکاری یاسایی بەرانبەر خاوەنەکەی و ئەو کەسانەشی لەو شوێنە کاریان دەکرد گیرایەبەر.













گەلەری