PM:05:06:31/12/2025
508 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان وانە لە ناتەبایی و ناکۆکییەکانی ساڵانی رابردوو وەربگرن و لە ساڵی نوێدا کاربکەن بۆ تێبپەڕاندی چەقبەستوویی و رێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەبۆنەی سەری ساڵەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پیویستە لە ساڵی نوێدا هەموو لایەنەکان کاربکەن بۆ تێبپەڕاندی چەقبەستوویی و رێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد.
دەشڵێت، پێویستە هەموو لایەک بە وانەوەرگرتن
لە ناتەبایی و ناکۆکیەکانی ساڵانی رابردوو کە زیانی بە پێگەی هەرێم گەیاندووە، لە
ساڵی نوێدا لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە و کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی.
وتیشی، پێویستە هەموو لایەک هەوڵبدەن بۆ
رێکخستنەوەی ناوماڵی کورد و گەڕاندنەوەی متمانە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم، هاوکات
یەکڕیزی و یەک وتاری ناو ماڵی کورد کارێک دەکات کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەئاسانی
چارەسەربکرێت و باشتر داکۆکی لە داوا و مافە دەستوریەکانی خەڵکی هەرێم بکرێت.