سەردێڕ:

شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت

PM:02:36:31/12/2025

684 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی ناو شاری سلێمانی ئامادەکاری دەکات بۆ داخستنی بەشێکی شەقامی سالم، ئەویش بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ و دەیانەوێت لە شەقامەکە لە جیاتی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل، هاوڵاتیان بە پێ هاتۆوچۆی پێدابکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشار لە سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستاوە دەستیان بە داخستنی کۆڵانە لاوەکییەکانی ئەو شەقامە کردووە، بۆ ئەوەی لە کاتژمێر چواری ئێوارە رێگاکە بە یەکجاری دابخەن.

پێشتریش هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندبوو، بەهۆی ئەو لافاوەی رووبەڕووی چەمچەماڵ و دەوروبەری بووەوە، وەک هاوخەمییەک بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە، بۆ سەری ساڵ هیچ ئاهەنگێکی فەرمی لە سلێمانی ساز ناکرێت.













گەلەری