PM:01:41:31/12/2025
612 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی سلێمانی ئاماری نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە و کۆی گشتی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامدراون بریتی بووە لە سێ هەزار و ٥٨٧. دەشڵێت، لەماوەی ئەم ساڵەدا ٨٩ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بەسەركەوتوویی ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا سێ هەزار و ٥٨٧ نەشەتەرگەری ئەنجامدراوە.
بەپێی
ئامارەکە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥ـدا ٤٤ نەشتەرگەری تایبەت و هەزار و ١١ نەشتەرگەری
سەروو گەورە و ٥٣٥ نەشتەرگەری گەورە بووە و هەروەها هەزار و ٩٠٨ نەشتەرگەری
مام ناوەند و بچووك بۆ هاوڵاتیان ئەنجادراوە.
هەر لە ماوەی
ئەمساڵەدا لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری چوار هەزار و ٣٦٨ نەخۆش داخڵ
کراون، کە ٢٠٦ نەخۆشیان لە چاودێری وورد بوونە و ١٩٣ چاندنی ددانیش ئەنجامدراوە.