سەردێڕ:

کەشناسی شەپۆلێکی دیکەی بەفربارینی راگەیاند؛ کەی دەستپێدەکات؟

PM:12:55:31/12/2025

720 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین دەستپێدەكات و پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمێننەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، كەشناسیی هەرێم بڵاویكردەوە، کەشی ئەمڕۆ سارد و نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەڕۆشەوە شەپۆڵێکی بەفربارین روو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات ( سنووری پارێزگای دهۆک – ئیدارەی زاخۆ - مێرگەسوور - ئامێدی - سنووری ئیدارەی سۆران - بەشێک لە ئیدارەی راپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر).

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆلەکە ئەگەری نمەبارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیاجیا .

سەبارەت بە پێشبینییەكانی دیكەش، باس لەوەکراوە، خێراىی با مام ناوەند دەبێت لە نێوان ( ١٠ - ٢٥ ) کیلۆمەتر لە كاتژمێرێکدا، ئاراستەكەشی بەرەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت.

پلەکانی گەرماش هەروەك دوێنێ ساردن و مەوادی بینینیش لە نێوان ( ٧ - ٩) کیلۆمەتر دەبێت، لە کات و وشوێنی دابارینیشدا كەمدەبێتەوە بۆ ( ٣-٥ ) کیلۆمەتر.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر : ٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٤ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٠ پلەی سیلیزی

سۆران: یەک پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -٤ پلەی سیلیزی

ئامێدی: -٤ پلەی سیلیزی

ئاكرێ: ٤ پلەی سیلیزی













گەلەری