PM:12:20:31/12/2025
976 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، یەکێتی نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید دەکات.
هەر بە پێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یان سبەینێ نزار ئامێدی بە فەرمی ناوی خۆی وەک کاندیدی پۆستەکە لە پەرلەمانی عێراق تۆماردەکات.
ئەوەش دوای
ئەوەی دوێنێ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ماوەی سێ رۆژی دیاریکرد بۆ تۆمارکردنی
ناوی کاندیدانی سەرۆک کۆمار.