سەردێڕ:

بەهۆی بەستنی رێگاکانەوە ئۆتۆمبێلێک لە سنووری راپەڕین وەرگەڕا و هاتوچۆ هۆشداری دەدات

PM:09:22:30/12/2025

1668 جار خوێندراوەتەوە

رێگای دەربەند بۆ سەنگەسەر لە دەڤەری راپەڕین بەستوویەتی و بەوهۆیەوە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، تا بۆتان دەکرێت مەچنە ئەو رێگایە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە ئاگادارییەک بۆ شۆفێران دەڵێت، “بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی، رێگاوبانی ناوچەکە بەستوویەتی، لە ئێستاشدا رێگای سەرەکی دەربەند بۆ سەنگەسەر شەختە و بەستەڵەکە و بەوهۆیەوە رووداوی هاتوچۆ روویداوە کە ئۆتۆمبیلێک لە رێڕەوی خۆی لایداوە و وەرگەڕاوە و ژمارەیەکی تریش سوڕاون و لە ڕێڕەوی سەرەکی لایانداوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تکایە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، گەشت مەکەن، بە هەموو شێوەیەک هاتوچۆ رابگرن بەهۆی مەترسی رێگاکانەوە.
پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، کەمێک پێش ئێستا مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر چووەتە رێگای دەربەند بۆ سەنگەسەر  بۆ رێنماییکردن و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان.












گەلەری