PM:11:45:01/01/2026
1200 جار خوێندراوەتەوە
پێنج ئەندامی خێزانێک، بەهۆی غازی زۆپاوە لە گوندێکی سەربە ناحیەی شوان لە کەرکوک دۆخی تەندروستیان تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق کران و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، "لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و دۆخی تەندروستیان جێگیرە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نەبەز تاڵەبانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی تەقتەق بە ئێن ئاڕ تی وت، خێزانێک کە ژمارەیان پێنج کەس بووە و پێکهاتوون لە دایکێک و چوار منداڵ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان کە بەهۆی کارکردن بە سۆبای دارەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و دۆخی تەندروستیان تێکچووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و دۆخی تەندروستی هەر پێنج
کەسەکە جێگیرە و لە ئێستادا چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
سۆران عەبدوڵا - کەرکوک