سەردێڕ:

گەنجێک بەهۆی بەفرەوە لەسەربان خلیسکا و گیانی لەدەستدا

PM:10:09:01/01/2026

1760 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لەکاتی هەوڵدان بۆ داگیرساندنی مۆلیدە لە ماڵی خۆیان لە شارەدێی وەرتێ کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سنووری وەرتێی سەر بە رواندز کەسێک لە سەربانی ماڵەکەیان کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی شایەتحاڵەکان، دوای ئەوەی ئەمڕۆ کارەبای نیشتیمانی لە سۆران کوژاوەتەوە ئەو گەنجە چووە بۆ سەربانی ماڵەکەیان تاوەکو موەلیدە هەڵبکات لەو کاتەدا خلیسکاوە، ماوەیەکی زۆریش ئاوا ماوەتەوە و کەسوکاری زوو پێیان نەزانیوە و خوێنی زۆری لەبەر رۆشتووە تاوەکو گەیەندراوە بە نەخۆشخانە.

چآوگێک لە پزیشکی دادی سۆران هەواڵەکەی ئێن ئاڕ تی پشتڕاست کردەوە و وتی، "تەرمەکەی لە رێگایە و دەهێنرێت تا توێکاری پزیشکی بۆ بکەین و لە هۆکاری گیان لەدەستدانەکە دڵنیا ببینەوە".



کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری