PM:09:55:01/01/2026
2024 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم بڕی باران و بەفر بارینی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم و رەوشی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "شەپۆلی بەفربارین بەردەوام بێت لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی کە نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت ئەمشەو شەپۆلی بەفربارین بەردەوام بێت لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی کە نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان هاوکات شەپۆلی (نمە باران و بارانی مام ناوەندی پچڕ پچڕ) بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم، هەروەها لەکاتەکانی نێوەڕۆدا شەپۆلی بارانبارین لە سەر ناوچەکانی دهۆک و هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانیان لاواز دەبێت و کاریگەریەکەی لە رۆژهەڵاتی هەرێم دەمێنێت تا سبەی ئێوارە پاشان کۆتایی دێت".
ئاماژە بەوەشکراوە،
"نزمترین پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان چەندین پلە لە ژێر سفری
سیلیزیەوە دەبێت و سەنتەری شارەکان نزیک دەبێت لە سفری سیلیزیەوە و خێرایی با (١٥-٢٥)
کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا".
بڕی بارینی
باران لە ١٢ کاتژمێری رابردوو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم:
هەولێر: ٤،٧
ملم
شەمامک: ٢،٧ ملم
پیرمام: ٩،٥ ملم
سلێمانی دڵۆپ
دڵۆپ باریوە
دهۆک ١٠،١ ملم
زاخۆ: ١٣ ملم
بڕی بارینی
بەفر لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم لە ١٢ کاتژمێری رابردوو:
رەواندز: ١،٥
سم
ناحیەی هێرۆ: ٤
سم
گوندی ڕێشە: ٢٢
سم
گوندی هاودیان:
٧،٥ سم
قەڵادزێ مەرزی
کێڵێ ١٠ سم