PM:11:22:01/01/2026
1508 جار خوێندراوەتەوە
ئیدارەی سۆران داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەمشەو هاتووچۆ نەکەن، چونکە جارێکیتر بەفر دەبارێتەوە و پێشبینی دەکەن رێگا بگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویکردووەتەوە، تیمەکانی بەفرڕاماڵینی سەر بە شارەوانی سۆران و تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بەردەوامن لە کردنەوەی رێگا سەرەکییەکان و لە ئێستاشدا رێگەی ناو گەلی عەلی بەگ کرایەوە و ئاستەنگی هاتووچۆ نییە.
دەشڵێت، "داوا
لە هاوڵاتیان دەکەین لەپێناو سەلامەتی خۆیان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ
نەکەن، بۆ ئەوەی تیمەکانمان کارەکانیان بە باشی و خێرایی ئەنجام بدەن و رێگەکان بە
تەواوی پاک بکرێنەوە، چونکە شەپۆلی بەفربارین لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامە".
ئەمشەو هەموو
تیمەکان راسپێردراون لە ئامادەباشیدا بن، شارەوانی هێڵێکی گەرمی داناوە بۆ ئەوەی
هەرکەس گیریخوارد پەیوەندیان پێوە بکات.
07519798821