شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کەشناسی هەرێم دەڵێت، لەمشەوەوە پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان دەچنە ژێرسفر.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت و کەشەکە سارد دەبێت و لە شەودا شەختە دروست دەبێت لە ناوچەشاخاوییەکان.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەمان ئەو ناوچانە
دەکات کە دوێنێ بەفری لێباری و بڕی بەفری پێشبینیکراویش لە نێوان (٥-١٠) سم
دەبێت.
لای خۆشییەوە پشتیوان
پێنجوینی، شارەزای کەشناسی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمشەو سەرمای بەهێز روو لە هەرێمی
کوردستان دەکات و لە زۆربەی ناوچەکان پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر دادەزبەن و دەگەنە
پلەی بەستن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
پلە پێشبینیکراوەکانی بەرزترین پلەکانی گەرما (پێنجوێن ١٢ بۆ ١٥ پلە ژێرسفر، حاجی
ئۆمەران ١٠ بۆ ١٢ پلە ژێرسفر، سلێمانی ٤ بۆ ٦ پلە ژێرسفر، هەولێر یەک پلە ژێرسفر،
دهۆک دوو پلە ژێرسفر، هەڵەبجەی چوار پلە ژێرسفر، کەرکوک یەک پلە، کەلار سفر پلە،
عەربەت پێنج پلە ژێر سفر) دەبێت.