کەشناسیی هەرێم دەڵێت، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە تا سبەینێ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، ١٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بە تەواوی هەوری بێت و لەگەڵیدا نمەبارانی پچڕپچڕ تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام بێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ دوو تا چوار پلە دادەبەزن و نزمترین
پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە سفر پلەی سیلیزییە، هەروەها کەشناسی
هۆشداری دەدات لە دروستبوونی تەم لە درەنگانی شەو و بەرەبەیانی سبەی یەکشەممەدا.
بۆ سبەی
یەکشەممە ١١ کانوونی دووەم، کەشوهەوا روو لە جێگیربوون دەکات و ئاسمان لە نێوان
ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما دووبارە روو لە بەرزبوونەوە
دەکەنەوە و بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە.
کەشناسی
ئاماژەی بەوەش کردووە کە خێرایی با لە هەردوو رۆژەکەدا لەسەرخۆ دەبێت و مەودای
بینین لە کاتی تەمدا کەم دەبێتەوە بۆ خوار حەوت کیلۆمەتر.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەکان:
هەولێر:
ئەمڕۆ (-٩) سبەی ١٣
سلێمانی: ئەمڕۆ (-٧) سبەی ١٠
دهۆک: ئەمڕۆ (-٨) سبەی ١٠
کەرکوک: ئەمڕۆ (-١١) سبەی ١٤
گەرمیان: ئەمڕۆ (- ١٢) سبەی ١٥
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ سفر، سبەی ٥