PM:07:14:30/12/2025
1800 جار خوێندراوەتەوە
دوای تەواوكردنی رێكارەكانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و دەسبەكاربوونی دەستەكە، پەرلەمان دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەفەرمی كردەوە و بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەها یەکەم کۆبوونەوەشی بۆ پێنجی مانگی داهاتوو هەڵگرت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی عێراق، وەک یەکەم هەنگاوی دەستووری دوای دەستبەکاربوونی، بە فەرمی دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کردەوە، کە ئەوەش قۆناغێکی گرنگە بۆ تەواوکردنی دامەزراوە باڵاکانی دەوڵەت.
هاوکات بەپێی مادەی ٧٠ـی دەستووری عێراق پێویستە سەرۆک کۆمار بە زۆرینەی
دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەڵبژێردرێت کە ئەمەش نزیکەی ٢٢٠ دەنگی پەرلەمان
دەکات.