سەردێڕ:

ساڵی رابردوو زیاتر لە ٢٦ هەزار ژەمە تیشك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە کراوە

PM:06:45:11/01/2026

280 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا، زیاتر لە ٢٦ هەزار ژەمە تیشك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە سەنتەری ژیانەوە ئەنجامدراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "بەپێی ئامارەکانیان لە ماوەی ساڵی رابردوو دوو هەزار و ٥٠٥ نەخۆش سەردانی سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشكیان كردووە و چارەسەری پێویست بۆ هەزار و ٢١٠ نەخۆش کراوە".

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، "سەردانیکەران هەزار و ٤٠ کەسیان لە رەگەزی نێر بوون و هەزار و ٤٦٥ کەسی دیکەیان لە رەگەزی مێ بوون".

بەپێی راگەیەندراوەکە، "هەزار و ٨٦٢ نەخۆش خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە بوون و ٦٤٣ نەخۆش خەڵكی شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و عیراق بوون، هاوكات ساڵی رابردوو لە سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك ٢٦ هەزار و ٢٣٨ ژەمە تیشك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە كراوە، پشكنینی سیتی سكان بۆ دوو هەزار و ٧٨٠ نەخۆش كراوە و ٦٢ نەخۆش چارەسەری ناوەكیان وەرگرتووە".













گەلەری