PM:06:24:30/12/2025
2180 جار خوێندراوەتەوە
تاوانباری رووداوی کوشتنی ژن و مێردەکەی سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیرکراو و ئاسایشی هەولێر دەڵێت، "تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیداناوە و رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتیەوە بووە".
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، شەوی رابردوو لە کۆمەڵگای شاوێس تاوانێکی کوشتن روویداوە، دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش دەستیان بە بەدواداچوون کردووە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە،
تۆمەتبارەکە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی "کێشەیەکی
کۆنی کۆمەڵایەتییەوە” هەڵساوە بە کوشتنی ئەو دوو هاوسەرە.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، لە ئێستادا رێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر و پەڕاوی
لێکۆڵینەوەکەی ئاڕاستەی دادگا کراوە بۆ سزادانی.