ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆ له شاری حه‌له‌ب رایگه‌یاند، بانگه‌شه‌كانی حكومه‌ت دیمه‌شق بۆ كۆنترۆڵكردنی شێخ مه‌قسود ناراستە، ده‌شڵێت، "پێكدادانی توند له شه‌قامه‌كانی شێخ مه‌قسود به‌رده‌وامه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له شاری حه‌له‌ب راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی دیمه‌شق بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه گوایه كۆنترۆڵی ٩٠٪ـی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوودی كردووه.
ئاماژەیان
بەوەشکردووە، "جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م بانگه‌شانه درۆ و چه‌واشه‌كارانه‌ن،
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به واقیعه‌وه نییه و به‌شێكن له هه‌وڵێكی شكستخواردوو بۆ
په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و تاوان و پێشێلكارییه قورسانه‌ی كه میلیشیاكانی حكومه‌تی دیمه‌شق
دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجامیانداوه".
باسی
لەوەشکردووە، پێكدادانی توند له شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی
حكومه‌تی دیمه‌شق به‌رده‌وامه و زیانێكی زۆریان لێكه‌وتووه.
هاوكات بۆردوومانكردنی
دڕندانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه به تۆپ و تانك به‌رده‌وامه، كه كرده‌وه‌یه‌كی به‌رنامه
بۆ داڕێژراوی تاوانكارییه و ئامانج لێی تیرۆركردنی دانیشتوان و له‌ناوبردنی ژێرخانه‌كانه،
به نه‌خۆشخانه‌كانیشه‌وه، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌رجه‌م یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تی
و مرۆییه‌كانه.