سەردێڕ:

هۆكاری تەقینەوەكەی ناو بەنزینخانەكەی سلێمانی راگەیەندرا

PM:04:50:30/12/2025

1312 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی دەڵێت، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، تەقینەوەی سیستمی غازی باڵەخانەی بەنزینخانەکە، بەهۆی لێچوونی بەنزینەوە بووبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، تەقینەوە لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی روویدا و بە هۆیەوە پێنج هاوڵاتی بریندار بوون و زیان بەر باڵەخانەی بەنزینخانەکە کەوت و چەند ئۆتۆمبێلێکیش زیانیان بەرکەوتووە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی لە بارەی رووداوەکەوە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا بە میدیاکانی وت، "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا پێشبینی ئەوە دەکەین بەهۆی پەنگخواردنەوەی غاز و لێچوونی بەنزین بووبێت لە یەکێک لە عەدادی بەنزینەکاندا، کە گەڕاوەتەوە بۆ ناو باڵخانەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە هەرکاتێک گەشتین بە هۆکاری راستەقینەی کەوتنەوەی ئاگرەکە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین.













گەلەری