سەردێڕ:

هەسەدە: هیچ ناوچەیەکی مەدەنیمان لە حەلەب نەکردووەتە ئامانج

PM:05:30:10/01/2026

684 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی حەلەب، هێزەکانی هەسەدە بە ئەنجامدانی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر باڵەخانەی پارێزگای شارەکە تۆمەتبار دەکات، لە بەرامبەردا هەسەدە بە تووندی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و بە چەواشەکاری ناویان دەبات.


ئەمڕۆ شەممە ١٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، "ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی بۆردوومانکردنی ناوچە مەدەنییەکانی حەلەب لەلایەن هێزەکانمانەوە بڵاو دەکرێنەوە، هیچ بنەمایەکی راستییان نییە".

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەیان بەوەشکردووە، "هەموو ئەو بانگەشە و هەواڵانەی لەم چوارچێوەیەدا بڵاو دەکرێنەوە، تەنیا چەواشەکاریی و درۆن".
هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان دەکرێت، پشت بە هیچ بەڵگەیەک و راستییەک نابەستن.













گەلەری