سەردێڕ:

عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ هه‌رزانترین نرخی كاره‌بای هه‌یه‌

PM:04:21:29/12/2025

804 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەیەکی ئابووری دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا عێراق لە پلەی شەشەمی جیهان و دووەمی وڵاتانی عەرەبیدا بووە بۆ هەرزانی نرخی کارەبا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه‌ ماڵپه‌ڕی Global Petrol Prices بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نرخی کارەبا لە عێراق دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووەتە ١٤ سەنت بۆ هەر کیلۆوات لە کاتێکدا پێشتر ١٥ سەنت بووە بەوەش، عێراق لە پلەی شەشەمدایە لە کۆی ١٤٣ وڵاتی جیهان و لە پلەی دووەمی جیهانی عەرەبیدا بۆ هەرزانترین نرخی کارەبا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥.

لە جیهانی عەرەبیدا سودان بە هەرزانترین نرخی کارەبا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، عێراق پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، دواتر سوریا بە پلەی سێیەم دێت كه‌ بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک ١٩ سەنتە، پاشان میسر لە پلەی چوارەمدایە كه‌بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک، ٢٣ سەنتە‌، قەتەر لە پلەی پێنجەمدایە بە ٣٢ سەنت بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک، عومان لە پلەی شەشەمدایە بە ٣٦ بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک .

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێچەوانەی عێراقەوە لە هەرێمی کوردستان نرخی کارەبا ١٣ لەسەر هاوڵاتیان زیادکراوە لە پرۆژەی رووناکیدا لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە.













گەلەری