سەردێڕ:

کەشناسیی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو و رەوشی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە

PM:11:25:27/12/2025

2048 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیى هەرێم رێژەى بارانبارینى ١٢ کاتژمێرى رابردووى بڵاوکردەوە و دەڵێت، کاریگەریی شەپۆلی سەرما و باران بەردەوامیى دەبێت و پێشبینیشدەکرێت بۆ ئەمشەو بەفر و کڕێوەی هەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمشەو لەناوچەکانى سیدەکان، حاجی ئۆمەران، ناوچە سنوورییەکان، شیلادزێ، دێرەلوک، دەڤەری بارزان، مێرگەسوور، پێنجوین و چەند ناوچەیەکی دیکە بەفر و کڕێوەیان هەبێت.
هاوکات بەگوێرەى پێشبینییەکە خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکان بە چالاکی بەردەوام دەبێت.

لە ١٢ کاتژمێرى رابردوودا رێژەی بارانبارین بەمشێوەیە بووە:

لە هەولێر ٩.٣ ملم بارانباریوە و زۆرترین بڕى بارانبارین لە بارزان بووە، کە بڕەکەى ٣٤.٨ ملم بووە.
لە سلێمانى ٠،٣ ملم باران باریوە و زۆرترین بڕى بارانبارین لە هەڵشۆ بووە، کە ٦.٨ ملم بووە.
لە دهۆک ١٦.٨ ملم باران باریوە و زۆرترین بڕى بارانبارین لە ئاکرێ بووە، کە ٢٧ ملمە.












گەلەری